سیستەمی گۆڕینی خودکاری ئاخاوتن بۆ نووسین Speech to Text for Kurdish

بازرگانی

مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم پرۆژەیە، توێژینەوە و پەرەدانە لە بواری داڕشتن و جێبەجێ کردنی سیستەمێکی ناسینەوەی ئۆتۆماتیکی ئاخاوتن بۆ زمانی کوردی ناوەڕاست کە سەرەکیترین دەرەنجامەکانی سیستەمێکی تایپی ئاخاوتن و دەنگە بۆ ئەم زمانە

لەلایەن عبدالهادی عباس
هەولێر

گۆڕینی دەنگ بۆ دەق (Speech -to-Text):

لینک:https://kurdish-stt.vercel.app/  

مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم پرۆژەیە، توێژینەوە و پەرەدانە لە بواری داڕشتن و جێبەجێ کردنی سیستەمێکی ناسینەوەی ئۆتۆماتیکی ئاخاوتن (Automatic Speech Recognition) بۆ زمانی کوردی ناوەڕاست کە سەرەکیترین دەرەنجامەکانی سیستەمێکی تایپی ئاخاوتن و دەنگە بۆ ئەم زمانە. بە داڕشتنی ئەم سیستەمانە، بەکارهێنەران دەتوانن قسە بکەن و سیستەمەکە بە شێوەی ئۆتۆماتیک تایپی بکات. لەگەڵ زیادبوونی بەردەوامی بەکارهێنانی کۆمپیوتەرەکان لە بوارەکانی تاکەکەسی و کارگێڕیدا، بەکارهێنانی تایپی کۆمپیوتەری لە پێدانی زانیاری و بەرهەمهێنانی بەڵگەنامەی ئەلیکترۆنیکی بووەتە باسێکی هەنووکەیی. بەڵام یەکێک لە سەرەکیترین کێشەکانی بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر بریتییە لە نەبوونی شارەزای لە تایپ کردندا.

لە ڕێگەی نەرمامێرەکانی تایپی ئاخاوتن، تەنیا پێویستە دەقەکە بخوێنیتەوە و ئاخاوتنەکەت لە ڕێگەی مایکرۆفۆنەوە بە کۆمپیوتەرەکەت بدەیت تا وەکوو ئاخاوتنەکە کاری پڕۆسێسی لەسەر ئەنجام بدرێت و ببێت بە دەق. ئەم تەکنۆلۆژییە جگە لە سادە و ساکارکردنەوەی کاری تایپ، کاتێکی زۆریش (بە تایبەت بۆ بەڕێوەبەران و کارناسان) دەگێڕێتەوە ئەمەش واتە کەمکردنەوەی تێچوو.

مێژووی سیستەمی گۆڕینی دەنگ بۆ دەق:

   مێژووی ئەم سیستەمە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1961 کە یەکەمین سیستەمی گۆڕینی ئاخاوتن بۆ دەقی ئینگلیزی دروست کرا، سەرەتا تەنیا شازدە وشەی دەناسییەوە, پاشان ساڵی 1972 زانکۆی (Carnegie Mellon University) پەرەی پێدا کە 1000 وشەی بناسێتەوە, پاشان پێنج لە زانکۆ گەورەکانی جیهان لەگەڵ پێنج دانە لە شەریکە گەورەکانی جیهان, بەیەکەوە کاریان کرد سیستەمێکیان دروست کرد کە کوالێتییەکەی زۆر باشتر بوو لە هی پێشتر لە ساڵی 1990 هەر دانە سیستەمی بە شەش هەزار دۆلار دەفرۆشرا, دواتر هەریەک لە شەریکەکانی وەکوو مایکرۆسۆفت و IBM  و ئەمازۆن و گووگڵ و فەیسبووک بە شێوەیەکی فەرمی پەرەیان بە سیستەمەکە دا بۆ زۆربەی زمانەکان کە ئێستا بە نزیکەی بۆ 119 زمان بەردەستە بەداخەوە لەناو ئەم زمانە زۆرانە زمانی کوردی تێدا نەبوو, لە کاتێک دا 70 ساڵ تێ دەپەڕیت بەسەر سەرهەڵدانی ئەم سیستەمە بۆ زمانی ئینگلیزی

. سیستەمی گۆڕینی دەنگ بۆ دەق بۆ کوردی ناوەڕاست:

ئەم سیستەمە بۆ زمانی کوردی ناوەڕاست (سۆران) ی پەڕەی پێدراوە, بە کۆکردنەوەی ٢٤٠ کاتژمێر داتای ئاخاوتن لەگەڵ 300 ملیۆن تۆکەن (وشە) , بۆ ڕاهێنان دروست کردنی سیستەمەکە, وە هەروەها دەنگی کۆکراوە لە 6500 قسەکەرمان کۆ کردیتەوە, لە هەموو ناوچە جۆرا و جۆرەکانی کوردستانی گەورە کە بە سۆرانی قسە دەکەن لە کەرکووک و هەولێر و کۆیە و ڕواندز و سۆران و سلێمانی و هەڵەبجە تا وەکوو مەهابادت و سەقز, بە تەمەنە جۆرا و جۆرەکان و ڕەگەزی نێر و مێ و منداڵ و پیر, وە سیستەمەکە بە ژیری دەستکرد لە ڕێگای تەکنیکەکانی فێربوونی قووڵ پەرەی پێدراوە, کە کوالێتی سیستەمەکە لە هەر 100 وشەیەک 5 بۆ 10 وشە ئەگەری هەڵە تایپ کردنی هەیە, بەڵام بۆ زمانی کوردی و یەکەمین سیستەمی گۆڕینی ئاخاوتن بۆ نووسین ئەمە دەستکەوتێکی زۆر گەورەیە.

  •  
  • پوختەی تایبەتمەندییانەکان:

•         ڕێکخستنی مۆدێڵی زمانی بەدەقێکی گەورەی بە قەبارەی (300) ملیۆن وشەی کوردی.

•         ڕێکخستنی وشە سازی یاخود لیکسیکان بە سەرووی 2.5 وشەی بێ دووبارەی کوردی.

•         سیستەمەکە فێرکراوە و ڕاهێندراوە لەسەر ئاخاوتنی کوردی بە قەبارەی (250) کاتژمێر داتای ئاخاوتن, لە لایەن نزیک بە (6500) کەس ئاخێوەر داتاکە کۆ کراوەتەوە,  لە شوێن و ناوچە جۆر بە جۆرەکانی کوردستانی  باشوور و ڕۆژهەڵات دا.

•         سیستەمەکە توانای ناسینەوەی وشەی نوێی هەیە کە پێشتر ئەم وشەیە  لە ناو سیستەمەکەدا بوونی نەبووبێت.

•         سیستەمەکە پەیڕەوی ڕێنووسی ستانداردی زمانی کوردی دەکات لە کاتی نووسینی ئاخاوتنەکان,  ئەمەش وای کردووە کە کوالێتیی مۆدێلەکە یاخود سیستەمەکە بباتە سەرەوە, بە تایبەت بۆ(  نووسەران و ڕۆژنامەوان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و دەزگاکانی حکوومی).

•         سیستەمکە بە نوێترین تەکنیکی فێربوونی قوڵ (  (Deep Learningدروست کراوە.

•         سیستەمەکە لەسەر سەروی (450) هەزار سعات بۆ کوردی کۆستوم کراوە.

 

بە بەراند کردنی ئەم سیستەمە لە بازاڕی کار:

دوای ئەوەی کە توانیمان یەکەمین سیستەمی بەهێزی گۆڕینی ئاخاوتن بۆ نووسین بۆ زمانی شیرینی کوردی دروست بکەین, ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە کە بیکەینە بڕیاندێکی خۆماڵی وە تێیدا بنس   بکەین, وە چەندین گەنج و لاوی بەتوانا بەخەینە سەر کار, ئەگەرچی کارکردن لە بواری ژیری دەستکرد لە کوردستانی ئازیز هیچ هەلیکاریکی نیە, ئێمە ئەمانەوێت یەکمین ستارتئەپ بین لەبواری ژیری دەستکرد هەلی کاری گونجاو بدۆیزنەوە بۆ ئەو گەنجانەی کە شارەزان و خاوەن ئەزموون لەم بوارە, وە ئەگەرچی 

API  پرۆژەکەمان لەسەرەتای پێشکەوتنیەتی ئیمە بۆ بە بازارکدرنی بیرمان کرددووە کە  

ئامادە بکەین وبەردەستی بخەین بۆ کۆمپانیاکان و دامەزاروە و فەرمانگە حکومیەکان, ئەمەش بۆ ئیمە بنسنسێکی زۆر باشە, ئەگەرچی ئێمە بڕاندنەکەمان بەم شیوەیە نەناسراوە بەڵام وە کەمو کورتی ماون لە سیستەمەکە بەڵام زۆر شوێن پەیوەندیان پیوە کردووین و بۆ بەشیک لە شوێنەکانیشمان خزمەت گوزاری سیستەمەکەمان پێداون,.

ئەگەر بێت و ئەمە بکەین بە بڕاند و بیناسێنین لە بازاری کار ئەوە بەدڵنیایەوە ئێمە دەتوانین هەلی کارێکی گەورە بۆ گەنجان خاوەن ئەزموون بڕەخسێنین و وە لەگەڵ ئەوەش داهات و دەستمایەکەی بخەینەوە خزمەت پڕۆژەکە و بۆ ئەوەی کار لەسەر هەریەک لە دیالێکتەکانی کرمانجی و بادینی و هەورامیش بکەین, ئەمەش یەکێکە لە ئامانجە سەرەکیەکانمان لە بە بازاڕ کردنی, چونکە کێشەی سەرەکی ئێستامان نەبوونی توانای ماددیە لە کۆکردنەوەی دێتا و سێرفەری گەورە بۆ ڕاهێنانی سیتەمەکان, وە کاتێک ئەمە بە بزنس ئەکەین, ئەستێرەی گەشی دالێکتەکانی تریش دێنە بەرهەمەوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

چوونەژوورەوە  /  تۆمارکردن

0 سەرنجەکان

تا ئێستا هیچ سەرنجێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

چوونەژوورەوە  /  تۆمارکردن

0 سەرنجەکان

تا ئێستا هیچ سەرنجێک نەکراوە.