من وەکو دەرچوویەکی بەشی توێژەری کۆمەلایەتی توانیومە دوور لە بوارەکەی خۆم چارەسەری کێشەکانی قژ بکەم بە شێوایەکی جیاواز تەنها بە یێک شامپۆ و زۆرترین خەلک لەخۆم کۆ بکەمەوە!
من وەکو دەرچوویەکی بەشی توێژەری کۆمەلایەتی توانیومە دوور لە بوارەکەی خۆم شامپۆیێکی سرووشتی دروستبکەم و کاری تیا بکەم و بە خەلکی بناسێنم و زۆرترین خەلک سوودی لێببینێ و دەنگدانەوەی باشی هەبێت و زۆرترین سودی هەبێ بۆ خەلک وە گرێنتی تەواو بدەم بە خەلک وە توانیمە شامپۆکەم بگەینم بە دەرەوەی وڵات و زۆرترین سوودیان پێ بگەینم،
شامپۆی سیرهێر بیرۆکەی خۆمە و توانیومە گشت کێشەکانی قژ وەک چارەسەریێک لە یێک شامپۆ کۆ بکەمەوە،
وە بەژداریم کردووە لەگەل چەند کەنالی دیاری کوردستان یێکێک لەوان رووداو و لەوێیا باسی شامپۆکەی خۆم بکەم وە من ئەمەوێ پارە بەم داهێنانی خۆم بدەم و بیگەینم بە سەرتاسەری کوردستان و عێراق و بگرە ولاتانی بیانی،
وە لە رۆژگاری ئەمرۆدا هەموومان ئەزانین باوترین کێشەی خەلک لەگەل خۆیان بریتیە لە کێشەکانی قژ،
و بۆیەش ئەمەوێ هاوکار بم و بتوانم چارەسەری ئەم کێشەیە بکەم،
وە من بیرۆکەی گەورەترم و هەیە کەسێکی تەواو زمان پاڕاو و لێهاتووم هەم لە بواری خۆم هەم لەم بوارەی ئێستا تیام،
وە لە سۆشیال میدیا بە تایبەت ئینستاگرام هەواداری باشی شامپۆکەمان هەیە و بە هەزارەها بینەرمان هەیە و وە فیدباکی تەواوی خەلکمان هەیە لەسەر شامپۆکەمان،
وە هیوادارم پشتگیریم بکەن و بتوانم ئەم بزسنسەی خۆم بگەینم بە بەرزترین ئاست و زۆرترین خزمەت بە گەلەکەم بکەم! سوپاس
0 سەرنجەکان
تا ئێستا هیچ سەرنجێک نەکراوە.