یەکەمین و تاکە پڕۆژەیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کە گرنگی دەدات بە فراوانکردنی ئاستی زانیاری خوێندکارانی بەشی ژمێریاری و باسکردنی وانەکانیان لە قۆناغی پەیمانگا و کۆلێژدا کە پڕۆژەیەکی باشە بۆ بەرەو پێش بردنی پڕۆسەی فێربوونی خوێندنی باڵا
پڕۆژەکەمان ماوەی ساڵێکی تەواوە کێشەی تەواوی خوێندکارانی بەشی ژمێریاری پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستانی چارەسەر کردووە کە بەهۆی نەبوونی زانیاری بە زمانی کوردی و نەبوونی خولێکی بەهێزکردن بۆ وانەکانیان بووەتە هۆی دروست بوونی ئەم کێشەیە یەکەمین پڕۆژەین لە تەواوی هەرێمی کوردستان وانەکان بە هەمان مەنهەجی خۆیان شیدەکەینەوە بۆ خوێندکاران بە بەرزترین کوالێتی ڤیدیۆی و دەنگی کە ئەمەش ناوازەترینەکان پێشکەش بە خوێندکاران دەکات وە جێی ئاماژەیە تەواوی خوێندکارانی هەرێمی کوردستان سودیان وەرگرتووە لەم پڕۆژەیە بەبێ بەرامبەر بەڵام لە ئێستادا پڕۆژەکەمان ڕاوەستاوە و پێویستیمان بە پاڵپشتی دارایی هەیە بۆ زیاتر خزمەتکردنی کەرتی خوێندنی باڵا
0 سەرنجەکان
تا ئێستا هیچ سەرنجێک نەکراوە.