Full Stop Company

بازرگانی

كۆمپانیای فول ستۆپ كۆمپانیای فول ستۆپ هەڵدەستێت بە بەدیجیتاڵکردن و ئاسانکاری بۆ خزمەتگوزاریەکانی وەرگێڕان لە ڕێگای پێشکەشکردنی یەکەمین پلاتفۆرمی ئۆنلاینی نوێگەر، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی کات بۆ کڕیاران بۆ یەکەمجار لە عێراق.

لەلایەن Aryan Mohammed Hamadameen
هەولێر

 

كۆمپانیای فول ستۆپ

 

كۆمپانیای فول ستۆپ  هەڵدەستێت بە بەدیجیتاڵکردن و ئاسانکاری بۆ خزمەتگوزاریەکانی وەرگێڕان لە ڕێگای پێشکەشکردنی یەکەمین پلاتفۆرمی ئۆنلاینی نوێگەر، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی کات بۆ کڕیاران بۆ یەکەمجار لە عێراق.

 

ده‌رباره‌ی ئێمه‌

 

كۆمپانیای فول ستۆپ یه‌كه‌مین پلاتفۆرمی ئۆنلاین پێشكه‌ش ده‌كات بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری وه‌رگێڕان له‌ عێراق. هه‌روه‌ها پێشه‌نگه‌ له‌ بواری وه‌رگێڕان له‌ ناوچه‌كه‌ به‌هۆی ئه‌و پلاتفۆرمه‌ی كه‌ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه‌، وه‌ك گەڕاندنەوەی كات و نرخی گونجاو بۆ دابینكردنی وه‌رگێڕانی پیشه‌گه‌ر و وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ و  پێداچوونه‌وه‌ی دەق و نووسین، کە گه‌ره‌نتی كوالێتی به‌رز و خێرایی ده‌كات.

 

فول ستۆپ هه‌ڵژارده‌یه‌كی تایبه‌ته‌ له‌ بازاڕی وه‌رگێڕان به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاتێكی زۆر بۆ كڕیارانی ده‌گه‌ڕێنێتەوە هه‌روه‌ها كڕیاران به‌ وه‌رگێڕی به‌ ئه‌زموون و باوه‌ڕپێكراو ده‌به‌ستێته‌وه‌ كه‌ وه‌رگێڕان به‌ كوالێتی به‌رز دابین ده‌كه‌ن. نرخ بە گوێرەی ژمارەی ووشەکان لە بڕی لاپەڕە، داشكاندن له‌رێگای كڕینی پاکێج له‌سه‌ر وێبسایت،  داواكردنی دەرخستەی نرخ بە خۆڕایی، وە ئۆفه‌ره‌كانی (تاقی بكه‌وه‌ به‌ر له‌ كڕین)، هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاری گه‌یاندن و شێوازی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی له‌سه‌ر وێبسایت بەردەستە.