مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم پڕۆژە، توێژینەوە و پەرەدانە لە بواری داڕشتن و جێبەجێ کردنی سیستەمێکی ناسینەوەی ئۆتۆماتیکیی ئاخاوتن (Automatic Speech Recognition) بۆ زمانی کوردی (سۆرانی) کە سەرەکیترین دەرەنجامەکەی نەرمامێرێکی تایپی ئاخاوتنە بۆ ئەم زمانە.
نەرمامێری تایپی ئاخاوتن (گۆڕینی ئاخاوتن بۆ نووسراوە)ی زمانی کوردی
ناساندنی پڕۆژە
مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم پڕۆژە، توێژینەوە و پەرەدانە لە بواری داڕشتن و جێبەجێ کردنی سیستەمێکی ناسینەوەی ئۆتۆماتیکیی ئاخاوتن (Automatic Speech Recognition) بۆ زمانی کوردی (سۆرانی) کە سەرەکیترین دەرەنجامەکەی نەرمامێرێکی تایپی ئاخاوتنە بۆ ئەم زمانە. بە داڕشتنی ئەم نەرمامێرە، بەکارهێنەران دەتوانن قسە بکەن و نەرمامێرەکە بە شێوەی ئۆتۆماتیک تایپی دەکات.
لەگەڵ زیادبوونی بەردەوامی بەکارهێنانی کۆمپیوتەرەکان لە بوارەکانی تاکەکەسی و ئیداریدا، بەکارهێنانی تایپی کۆمپیوتەری لە پێدانی زانیاری و بەرهەمهێنانی بەڵگەنامەی ئەلەکترۆنیکی بووەتە باسێکی هەنووکەیی. بەڵام یەکێک لە سەرەکیترین کێشەکانی بەکارهێنەران، نەبوونی شارەزاییە لە تایپ کردندا. لە ڕێگەی نەرمامێرەکانی تایپی ئاخاوتن، تەنیا پێویستە دەقەکە بخوێنیتەوە و ئاخاوتنەکەت لە ڕێگەی مایکرۆفۆنەوە بە کۆمپیووتەرەکەت بدەیت تاوەکوو ئاخاوتنەکە کاری پڕاسێسی لەسەر ئەنجام بدرێت و ببێت بە دەق. ئەم تەکنۆلۆژییە جگە لە سادە و ساکارکردنەوەی کاری تایپ، کاتێکی زۆریش (بە تایبەت بۆ بەڕێوەبەران و کارناسان) دەگێڕێتەوە ئەمەش واتە کەمکردنەوەی تێچوو.
تەمەنی ئەم تەکنۆلۆژییە دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ٧٠ ساڵ لەمەوبەر و تا ئێستا بۆ زمانە جیاجیاکان وەک ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەمڕۆ لە زۆربەی بەکاربەرییەکانی تایپی دەقدا، کەڵکی لێ وەردەگیرێت. بەڵام تا ئێستا بۆ زمانی کوردی جێبەجێ نەکراوە.
ئامانجی ئەم پڕۆژەیە، بەرهەمهێنان و پەرەدانی نەرمامێرێکی تایپی ئاخاوتنە بۆ زمانی کوردی (سۆرانی)
قازانجەکانی پڕۆژەکە:
١-کەسی نابینا ئەتوانێت لەرێی ئەم نەرمەئامێرە(ئەپلیکەیشنە) پەیامی نوسین بنوسێت.
٢-بۆ کەسی نوسەر ئەتوانێت بەبێ بەکار هێنانی کیبۆرد تەنها قسە بکات و قسەکانی ببێتە نوسین.
٣-بۆ ئەو کەسانەی کە کۆمەڵە وتاریکی دەنگیان هەیە ئەیانەویت بیکەنە کتێب بە شیوەیەکی زۆر ئاسان و خێرا.
زمانی کوردی گرنگترین بەشی کلتووریی کوردانە و پەرەدانی نەرمامێری تایپی ئاخاوتنی کوردی دەبێتە هۆی بەهێزکردنی نووسین بە زمانی کوردی لە دنیای مەجازیدا و لە بەرامبەر هێرشەکانی بەردەمیدا دەیپارێزێت. جگە لەو بابەتەی سەرەوە، دەستڕاگەیشتن بە تەکنۆلۆژیی ئاستبەرزی ژیریی دەستکردی (Artificial Intelligence)
ناسینەوەی ئاخاوتن زۆر قازانجی دیکەشی هەن
عبدالهادی عباس عبداللە مۆبایل: 07823703184 ئیمێڵ: [email protected]
0 سەرنجەکان
تا ئێستا هیچ سەرنجێک نەکراوە.