NZA PRODUCTION

Technology

ئامانجی پڕۆژەی تیمی (NZA PRODUCTION) ئەوەیە کە کوردستان و عێڕاق تێکەڵ بکات بە جیهانی پیشەسازی [یاریە ئەلیکتڕۆنیەکان] وە بە پلانێکی تایبەت و تۆکمە کوردستان و عێڕاقیش بەو پیشەسازیە ببەستێتەوە و بتوانێت ژینگەکەی بگونجێنێت کە دیڤلۆپەرەکان تێیدا کار بکەن

لەلایەن nza aimn
هەولێر

١-بیرۆکە و پڕۆژەی نزا پڕۆدەکشن باس لە چی دەکات و بەڕێوبردنی چۆن چۆنیە؟

 

سڵاو من نزا نەجات، ناسراوم بە نزا ئەمین. درووستکەری یەکەم ستۆدیۆی پەرەپێدەری یاری ڤیدیۆیم لە کوردستانی عێڕاق بە ناوی نزا پڕۆدەکشن. ناوێکی دیارم لە ناو کمیونتیە ئەمریکی و ئەوڕوپیە گەورەکان هەیە کە بە دیڤلۆپەرێکی شارەزا ناسراوم. کاری من دیڤلۆپەر و پڕۆگرامەر و پەبڵەشەر و لیڤڵ دیساینەر و وە چەند بوارێکی تر کە هەموویان لە یەک بوار ئەوەیش درووست کردنی یاریە ئەلیکتڕۆنیەکانە بە بەرنامەی ئەنڕیەڵ ئینجن سەرچاوە ئەگرن کار ئەکەم. بیرۆکەکە و پڕۆژەکەی من زیاتر لە دوو ساڵە سەری هەڵداوە و کاری لەسەر ئەکەم ئەویش پڕۆژەی نزا پڕۆدەکشنە کە لە ئێستادا لەسەر درووستکردنی یاریەکی ئەلیکتڕۆنی کوردی کار ئەکات بە ناو ڕێگای مەرگ کە ئامانجی ئەو پڕۆژەیە کردنەوەی دەرگای پیشەسازی ڤیدیۆ یاریەکانە لە کوردستان و عێڕاق

 

 


٢-کوردستان لە کوێی پیشەسازی و بازرگانی یاریە ڤیدیۆیەکاندایە؟

 

 ئێستا باشترین هەلە بۆ کوردستان کە بێتە ناو ئەم بوارە چوونکە کە کاتێک یوتوبەرێکی کورد یان کەسێکی بەناوبانگ لە سۆشیاڵ میدیای کوردی لە کوردستان ڤیدیۆیەک بڵاو دەکاتەوە بە زمانی کوردی کە لەسەر ڤیدیۆ یاریەکانە هەندێک جار ملیۆنێک بینەر تێپەڕ ئەکات. وتا زیاتر لە یەک ملیۆن گەنجی کورد سەیری ڤیدیۆ یاریەکان دەکات. وە بە پێی هەندێک داتا زیاتر لە دوو ملیۆن کورد یاریە ئەلیکتڕۆنیەکان بەکار دەهێنن جا هەر کەسێک ئەگەر یەک دۆلار سەرف بکات لە ناو جیهانی ڤیدیۆ گەیم ئەوا ئێمە ملیۆنان دۆلارمان هەیە. ئەگەریش بێت و پڕۆژەکەی ئێمە سەرکەوتوو بوو بە ئاڕاستەو بە ئاستێک کە بتوانین پەیوەندی لەگەڵ زانکۆ جیهانیەکانو کۆمپانیایە زەبەلاحەکان ببەستین دەتوانین لەگەڵیان ڕێک بکەوین زانکۆیەک یان قوتابخانەیەک لە کوردستان بکەینەوە کە پارەیەکی زۆر کەمیشی تێدەچێت وە بەو ڕێگایەش دەتوانین داهاتێکی یەکجار زۆر پەیدا بکەین لە کوردستان وە هەلێکی کاری یەکجار زۆر بڕەخسێت بۆ گەنجانو وە تەرخان بکرێت
 

 


٣-یاری ڕێگای مەرگ چیە و چەند کاری لەسەر کراوە؟

 

 یاری (ڕێگای مەرگ) ئەو یاریەی و پڕۆدێکتەیە کە لە ناو تیمی نزا پڕۆدەکشن لە ژێر پەرە پێدانە وە بڕیاریشە لەسەر کۆگای ستیم بڵاو بکرێتەوەو وە بە نرخی ٥-٩ دۆلار بفرۆشرێت لەسەر کۆگای ستیم. وە .بۆ ماوەی دوو ساڵ بە بەردەوامی کاری لەسەر کراوە

 

 


٤-یاری ڕێگای مەرگ و سیناریۆکەی و چیرۆگەکەی باس لە چی دەکات؟

 

یاری کوردی ڕێگای مەرگ سیناریۆکەی باس لە کاتێک دەکات کە دەزگایەکی هەوڵگری کوردی بە ناوی دەزگای نهێنی و هەواڵگری هەڵۆیە ڕەشەکان کە لە وڵاتە جیاوازەکان ئەرک و فەرمانی جیاوازیان هەیە وە یارمەتی وڵاتە جیاوازەکان و هاوپەیمانەکانیان دەدەن ئەگەر بێت و بکەونە ژێر مەترسیەوە. چیرۆگەکە بە شێوەیەک دەست پێ دەکات سەرەتا هێزە یوزاروەکان لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆمەڵێک چەک عەشار دەدەن وە بە تەمای کودەتایەکی یەکجار گەورەن لە وڵاتی یەرزام بەو هۆیەوەش بەتەمان چەکەکانیان لە بەرلینەوە ڕەوانەی یەرزام بکەن. لەو نێوانەشدا کۆمەڵێک زانیاری دەگاتە دەست هێزەکانی دەزگای نهێنی و هەوڵگری هەڵۆیە ڕەشەکان. لەوێشەوە گەشتەکە دەست پێ دەکات
 

٥-گرینگی کۆگای ستیم چیە و وە خۆی کۆگای ستیم چیە وە چۆنیش پڕۆدێکتەکەمان و یاریەکەمان لە ناو کۆگایەکە دەفرۆشین؟

 

ستیم ئەو کۆگایەیە یان با بڵێین ئەو بازاڕە ئەلیکتڕۆنیەیە کە دیڤلۆپەرەکان دەتوانن یاریە ڤیدیۆیەکانیان لەسەر بڵاوبکەنەوە و بیفرۆشن، وە بەکارهێنەرانیش دەتوانن لەوێوە پڕۆدێکتەکان بکڕنو ببن بە بەکارهێنەر. ستیم گەورەترین بازاڕی ئەلیکتڕۆنیە کە یاریە ڤیدیۆیەکانی کۆمپیوتەری لەسەر بفرۆشرێت وە لە ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوەو لە ساڵی ٢٠٠٥ ڕێگە دەدەن کە دیڤلۆپەرو پڕۆگرامە جیاوازەکان یاریەکانیان لەسەر بازاڕەکە بڵاو بکەنەوە. لە لایەن کۆمپانیای ڤاڵڤ درووستکراوەو وە هەر لە لایەن خۆیانەوە بەڕێوە دەبرێت. بە پێی داتاو سەرچاوەی باوەڕ پێکراو لە ساڵی ٢٠١٧ داهاتی بازاڕەکە بە نزیکەی چوار پۆینت سێ بلیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە. لە ئێستادا زیاتر لە ٣٤،٠٠٠ سیو چوار هەزار یاری ڤیدیۆو پڕۆدێکت لەسەر کۆگایەکە بەردەستەو دەتوانرێت بکڕدرێت.

 

 

٦- ئەم پڕۆژەیە بۆ سێکتەرەکانی کۆمەڵگە وە هەم بۆ بواری پیشەسازی و بەرهەم هێنان و ڕەخساندنی هەلی کار بەسوودە کۆمەڵێک خاڵیش لە سوودەکان

 

١-لە پاش بڵاوکردنەوەی پڕۆدێکتەکەمان لەسەر کۆگای ستیم یاریەکە دەبێت بە یەکەم یاری کە زمانی کوردی تێدا بەکار هێنرابێت

 

٢-پڕۆژەکە وا لە دیڤلۆپەرە کوردەکان دەکات زیاتر گرینگی بەو بوارە بدەن چوونکە بەشێکی زۆر کەسی شارەزامان هەیە کە لەو بوارە کار ناکەن بەڵام دووای بینینی ئەو یاریە. بۆیان دەسەلمێت کە ئەم بوارە گرینگیەکی زۆری هەیە بۆمان ئەوەش دەبێتە هۆی پێشکەوتنی پیشەسازی ڤیدیۆ یاریەکان لە کوردستان وە واش دەکات لە داهاتووی نزیکدا یاری تریش بە زمانی کوردی ببینین

 

٣-یاری ڕێگای مەرگ دەبێتە هۆی کرانەوەی دووەم پڕ داهاترین بازرگانی لە جیهان بە ڕووی کوردستان کە ئەویش پیشەسازی و بازرگانی ڤیدیۆ یاریەکانە

 

٤-ئەم پڕۆژەیە پەیوەندی دیڤلۆپەرە کوردەکانمان و وڵاتانی دەرەوە باشترو زیاتر دەکات وە بە لایاکی باشی دادەبات. کە ئەوەش وا دەکات ئەوانیش توانای ئێمەیان بۆ دەرکەوێت کە لە چ ئاستێک دەتوانین داهێنان بکەین

 

وەڵام بدەوە وەک میوان

چوونەژوورەوە  /  تۆمارکردن

0 سەرنجەکان

تا ئێستا هیچ سەرنجێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

چوونەژوورەوە  /  تۆمارکردن

0 سەرنجەکان

تا ئێستا هیچ سەرنجێک نەکراوە.