بیرۆکەکەم وەبەربهێنە پلاتفۆرمێکی کۆکردنەوی پارەیە کە خاوەن بیرۆکەکا، ڕاوێژکاران و وەبەرهێنەرەکان بەیەک دەگەیەنێت بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ بیرۆکە بازرگانیەکان لە ڕێگەی پارەدانی ئۆنلاینەوە.
ئێمە خۆشحاڵ دەبین بە بینینی پلاتفۆرمەکە وەک ئامرازێکی سەرەکی کۆکردنەوەی کۆمەکی داراییە بۆ پڕۆژەی بازرگانی بچووک و فکرەی بزنسی نوێ لە هەرێمی کوردستانی عێراق و بژاردەی وەبەرهێنانی هەمەجۆر بۆ وەبەرهێنەرانی ئارەزومەند دابین دەکەین
پلاتفۆڕمی کۆبەخشی لەوانەیە ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە لە نێوان بیرۆکەیەکی بازرگانیی بلیمەت و نەبوونی دەستگەیشتن بە پارەی پێویست بۆ خستنەبازاڕی بیرۆکەیەکی بازرگانی تازە دامەزراو.
وەبەرهێنەرانی پلاتفۆڕمەکە بەزۆری وەبەرهێنەری تاکن کە بەدوای ئەوەدان بڕێکی کەم پارە لە پرۆژەیەک وەبەربهێنن هەروەها وەبەرهێنەری سەرەکی تایبەت و گشتی و دامەزراوە داراییەکان بن
کۆمەڵگەیەک لە دەوری پلاتفۆرمی کۆبەخشی دروست دەبێت لە ڕێگەی هەڵمەتەکانی هۆشیاری دەربارەی گرنگی پلاتفۆڕمی کۆبەخی وەک بژاردەیەکی وەبەرهێنان پەرەی پێدەدرێت.